به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕای گەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بەدانانی پێوەری زیرەک دەکرێت، چونکە بڕێکی زۆر پێداویستییەکانی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكە به‌شێك له‌كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با گه‌یشتووەتە گه‌نجینه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، دواى گه‌یشتنى قۆناغه‌كانى تر‌ى كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانى لهئایندهكى نزیكدا ده‌ست به‌دانانى پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى زیاتر ئاشكراى كردووه، كه گهنجینهیەكى زۆر باش بۆ كه‌ره‌سته و پێداویستییەكانى پێوه‌رى زیره‌ك دابینكراوه، كه تیایدا گۆكا ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك یه‌كێكه له‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى كاره‌باى داده‌نێت، وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌بایش له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى یەک 1.5 ملیۆن هاوبه‌شى كاره‌با هه‌یه.