له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ى فاستلیك روونكردنه‌وه ده‌درێ
بەكارهێنەرانی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه لە بەرانبەر خاوبوونەوەی ئینتەرنێت ناڕەزای دەردەبڕن و ڕای دەگەیەنن، ئەگەر هێڵی فاستلینك بەمشێوەیە بمێنێتەوە ئەوە ناچارن هێڵی تر بەكار بێنن.
بەشێك لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان پێوەندییان بە "وشە"وە كردووە و لەبارەی خاوبوونەوەی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك ناڕەزایی دەردەبڕن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م، هێمن عه‌زیز پسپۆڕى هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێت بۆ "وشە" گوتی، ماوەی هه‌فته‌یه‌كه هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك بە هەموو جۆرەكانییەوە خاوبووتەوە و سوودی بۆ هاووڵاتییان نییە، هیچ هۆكارێكیش له دنیا ڕووى نه‌داوه و ئه‌مه جۆره فێڵێكه به‌رانبه‌ر به‌شێكى زۆر به‌شدار بووان ده‌كرێت.
"وشە" دوو ڕۆژە پێوەندی بە كۆمپانیایی فاستلینكەوە دەكات، بەڵام بە بیانووی جیاواز نایانەوێ قسە لەسەر خاوبوونەوەی هێڵی ئینتەرنێتەكە بكەن.
خابوونەوەی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك لەكاتێكدایە كە ئێستە هەڵمەتێكی چڕ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەیە و هاووڵاتییان ئامێرەكانیان كە لەجۆری فاستلینكە دەشكێنن ئەوەیش وەك ناڕەزاییەك لەبەرانبەر خراپی هێڵەكانیان.
هاوبیر عه‌زیز پسپۆڕى به‌شى ئایتى بۆ "وشه" گوتى، خابوونه‌وه‌كه ته‌نیا له فاستلینك هه‌یه و جۆره‌كانى تر‌ى ئه‌نته‌رنێت كێشه‌یان نییه به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بۆمان هاتووه، كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت به‌ناوێكى ئه‌نته‌رنێتێت له جۆرێكى تر بهێنێته بازاڕه‌وه و به‌مه‌یش خه‌ڵك سه‌ر له نوێ ده‌بێت ئامێر و كارت بكڕێته‌وه ئه‌مه‌یش داهاتێكى باش بۆ كۆمپانیاكه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و كێشه‌ى ئێسته‌یش نامێنێت.
كۆمپانیای فاستلینك ماوەی چەند ساڵێكە دامەزراوە و چەند جۆرێكی ئینتەرنێت دابین دەكات، بەڵام لەوەی دامەزراندیەوە تا ئێستە جێی ڕەزامەندی هاووڵاتییان نەبووە.
وشە -
محەمەد میران