گۆڕان: به تێكه‌ڵكردنى پرسه‌كان نابێ كێشه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت دروست بكرێ
ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راى ده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان پێى باشه حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان پێكبهێنرێ دواتر هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرَ و ره‌تیشى ده‌كه‌نه‌وه كه پاكێجى تر تێكه‌ڵ به گفتوگۆى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكرێ.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاوه‌نى 45 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستانه و تا ئێسته سێ جار له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریان له حكوومه‌تى داهاتوو پێ بكات، به‌ڵام یه‌كێتى ده‌یه‌وێ كێشه‌ى كه‌ركووك و پۆسته‌كانى به‌غدا تێكه‌ڵ به گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكات و پارتى و گۆڕانیش ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامى جڤاتى گشتیی گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له پێشینه‌ى كاره‌كانى گۆڕان پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌بێت و له كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ پارتى به ڕوونى باسى ئه‌وه كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان گوتى، پێویسته پاكێجى حكوومه‌ت تێكه‌ڵ به‌كێشه‌ى تر‌ى به‌غدا و كه‌ركووك نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌ت دروست نه‌بێ.
پێشتر به‌رپرسانى گۆڕان ڕایان گه‌یاندبوو كه رێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان نزیكه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم