كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن ده‌ستی به به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان كردووه، به گوێره‌ی پلانی كۆمپانیاكه‌یش ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان بۆ 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به‌رز ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیاكه تا كۆتایی ساڵی 2018 ڕۆژانه 31 هه‌زار و 563 به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان به‌رهه‌م هێناوه و ئێسته‌یش ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی زیاتر كردووه و پێشبینی ده‌كرێ تا كۆتایی ئه‌مساڵ بڕی به‌رهه‌م بگه‌یه‌نێته 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا.
گه‌لف كیستۆن هه‌وڵ ده‌دا بیره نه‌وتی PF1 و PF2 په‌ره‌پێ بدات تا كۆتایی ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تایی ساڵی 2020 ڕێژه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته 55 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه، هۆكاری دواكه‌وتنی پێشخستنی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه شایسته دارایییه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كاتی خۆی پێ نه‌دراوه و دواكه‌وتووه، بۆیه نه‌یتوانیوه به خێرایی په‌ره بهوبیره نه‌وتانه بدات.
ئێسته ئامێر و ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه، بۆ هه‌ڵكۆڵینی زیاتر و دروستكردنی بۆڕی نه‌وتی له كێڵگه‌ی شێخان و ده‌رهێنانی نه‌وتی زیاتر، به په‌ره‌پێدانی ئه‌و بیره نه‌وتییانه تا چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2020 بڕی به‌رهه‌می نه‌وت تا ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌می نه‌وتی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخانیش به بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌سترێته‌وه، له ناوچه‌ی ئه‌ترووش به‌ره‌و سنووری خاپوور ڕه‌وانه ده‌كرێت.