برێت ماكگۆرك نوێنه‌رى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى دژ به داعش له وتارێكدا هه‌ندێك نهێنى له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئاشكرا ده‌كات و بڕیارى كشانه‌وه به "هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده" ناو ده‌بات.
برێت ماكگۆرك نوێنه‌رى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى دژ به داعش، له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى وتارێكى له باره‌ى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا كه ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"ى عێراقى به‌شێكى له بڵاو كردووه‌ته‌وه، ماكگۆرك دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بڕیارى كشانه‌وه "هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده" بووه و دوژمنانى ئه‌مه‌ریكایش له سووریا شوێنى ئه‌مه‌ریكا ده‌گرنه‌وه.
نوێنه‌رى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات پێویست بوو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بپارێزرێت كه له سووریا و عێراق به‌ده‌ست هاتووه به هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هه‌سه‌ده و هێزه عێراقییه‌كان، كه هه‌ر یه‌كێك له‌مانه خوێنێكى زۆریان بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان رشتووه.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات مایك پۆمپیو پێوه‌ندى پێوه كردووه و پێى رای گه‌یاندووه كه سه‌رۆك ده‌یه‌وێ پلانى خۆى له سووریا بگۆڕێت و هێزه‌كان بكشێنێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ له‌و كاته‌دا ماككۆرگ گه‌ڕاوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و بۆى ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و به‌رپرسانى تۆ ئه‌و بڕیاره‌ى داوه.
ماكگۆرك ده‌ڵێ "توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕه‌وه‌كانى ناتوانن به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه، ئه‌وان به راشكاوى دژایه‌تى كورد ده‌كه‌ن، نه‌ك داعش".
له 19ى مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا دا، له 22ى هه‌مان مانگ برێت ماكگۆركى نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ.