تا هەفتەیەكی تر كەشوهەوای كوردستان بەم شێوەیە دەبێت

:: AM:11:05:19/01/2019 ‌

بەگوێرەی نوێترین پێشبینییەكانی كەشناسی، تا هەفتەیەكی تر هیچ گۆڕانكارییەك لە كەشوهەوای كوردستان روو نادات باران و بەفر دەوەستێت و تەنیا پلەكانی گەرمی بە هێمنی روو لە هەڵكشان دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرمیش نزم دەبن. بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك بە هەشت پلە سەرووی سفر و نزمترینیش لە سلێمانی بە دوو پلە ژێر سفر  تۆمار دەكرێت.

بۆ سبەی یەكشەمیش هاوشێوەی ئەمڕۆكە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  و پلەكانی گەرمیش بە نزمی دەمێننەوە و كەشەكە سارد دەبێت.

جێی باسە دوای ئەو باران و بەفرەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆر لە ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، لانی كەم تا هەفتەیەكی تر ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پێشنینی باران لە ئارادا نییە.







وشە - سلێمان تاشان