لینزى گراهام سیناتۆرى ئه‌مه‌ریكى رای گه‌یاند، سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره پلانێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌په‌گه له توركیا دوور بخه‌نه‌وه.
لینزى گراهام كه سیناتۆرێكى كۆمارییه‌كانه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌سه‌رخۆ بێت و تا ئه‌و كاته‌ى به ته‌واوى رێكخراوى تیرۆریستى داعش تێكده‌شكێنێ.
له به‌شێكى تر قسه‌كانى ئه‌م سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه باس له‌وه ده‌كات كه ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف دانفۆردى سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نكه‌ره پلانێك داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" له توركیا دوور بخه‌نه‌وه.
به‌ڵام باس له چۆنیه‌تیى دوورخستنه‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه، یان ئه‌و چه‌كدارانه‌ى یه‌په‌گه به‌ره‌و كوێ ده‌برێن.
رۆژى 19ى مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له سووریا راگه‌یاند، دواتر به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا داوایان له تره‌مپ كرد په‌له نه‌كات له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى.
هه‌فته‌ى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیایش راى گه‌یاند له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسى دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارامیان كردووه له باكورى توركیا كه له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.