كچێكی گه‌نجی ژاپۆنی، ناسناوی گه‌نجترین و جوانترین شۆفێری بارهه‌ڵگری وه‌رگرتووه، به‌هۆی ئه‌و شاره‌زایی و لێهاتووییه‌ی له كارهكیشیدا هه‌یه‌تی، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن له كاره‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت و ببێته جێی متمانه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، ڕێنۆ ساساكی كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی ژاپۆنییه، له باوكییه‌وه فێری شۆفێریی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بووه، چونكه باوكی ساڵانێكی زۆره ئه‌م كاره ده‌كات و بژێوی خێزانه‌كه‌ی پێ په‌یدا كردووه.
ڕێنۆ كچێكی جوان و شۆفێرێكی زیره‌كه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاره له زۆربه‌ی وڵاتاندا تایبه‌ت به پیاوان كراوه، به‌ڵام ئه‌م به جوانترین شێوه و له زۆربه‌ی پیاوانیش باشتر كاره‌كه‌ی ده‌كات، بۆیه ناسناوی "گه‌نجترین و جوانترین شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر"ی پێ دراوه.
پێشتر ڕێنۆ مامۆستای سه‌ما بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كاره‌كه‌ی باوكی به باشی پێ ده‌كرێت، ده‌ستی به شۆفێری كردووه و مۆڵه‌تی لێخوڕینی پێ دراوه، له‌مه‌شه‌وه له كۆمپانیاكه‌ی باوكی ده‌ستی به كار كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێك كاره‌كانی له كاتی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌دات و گه‌شته دوور و درێژه‌كانی له نێوان شاره‌كاندا ده‌كاته‌وه.
ئامانجی ڕێنۆ له‌م كاره ئه‌وه‌یه، شۆفێریی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ببێته دیارده له‌ناو وڵاته‌كه‌یدا و ژنانیش وه‌ك پیاوان ئه‌و كاره بكه‌ن، له هیچ دۆخه‌ك نه‌ترسن و متمانه‌یان به خۆیان هه‌بێت.