ڕۆژانه خه‌ڵكی به‌هۆی ته‌قینی غاز و سۆپاوه له وه‌رزی زستاندا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، نوێترین ڕووداوی له‌م جۆره‌ش به‌سه‌ر بووك و زاوایه‌كی میسری هات، كه چیرۆكه‌كه‌یان له‌ناو هه‌موو میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌كه كه ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بووك و زاوایه ماوه‌ی سێ ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه، له كۆتادا ڕۆژی پێنجشه‌م هاوسه‌رگیرییان كردووه، ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌یان به به‌شداری خێزانه‌كانی هه‌ردوولا ساز كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌یان ته‌واو بووه، دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی، له شوقه‌كه‌ی خۆیاندا له پارێزگای دقههلییه له باكوری قاهیره ماونه‌ته‌وه، له گه‌رماو بوون و له‌و كاته‌دا به‌هۆی هه‌ڵمی گه‌رمیی ئاوه‌كه‌وه، غازه‌كه ته‌قیوه و هه‌ردووكیانی كوشتووه.
ئه‌م هه‌واڵه له ته‌واوی میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه، پۆلیسی وڵاته‌كه‌ش تا ئێسته له لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه.