سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ كه‌سایه‌تییه‌كى سلێمانى كرد

:: PM:06:18:19/01/2019 ‌
سەرۆك  بارزانی پێشوازی لە شێخ مەحموود شێخ كاوە حەفید كەسایەتی دیاری كوردستان و دەڤەری سلێمانی كرد.

به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆك بارزانى ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ى كانوونى دووه‌م، لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخ مەحموود شێخ كاوە حەفید كەسایەتی دیاری كوردستان و دەڤەری سلێمانی كرد.

وه‌ك له‌ هه‌واڵى ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هاتووه‌، لە دیدارەكەدا وێڕای هەواڵپرسین، بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی ئەو بابەتانەی پێوەستن بە ڕۆژەڤی ناوەخۆی كوردستان ئاڵۆگۆڕ كرا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم