هەردوو گۆرانیبێژى لاوى كورد "هێرۆ و فریا"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان له یوتوب نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆیان، کە کلیپێکە بە ناوی "دڵم ڕوونە"، بڵاو کردەوە، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش ته‌نیا 2752 بینه‌رى هه‌بووه.
جێى ئاماژه بۆ كردنه، "دڵم ڕوونە" نوێترین کلیپی هێرۆ و فریایە، ئاواز و هۆنراوەی خۆیانە و ئەڕەینجمێنتی بەهمەن فەرەج و شەماڵە، ناسر حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە، ئامانج ڕۆستەمی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
هه‌وادارانى ڕه‌خنه‌یان له سیناریۆى كلیپه‌كه گرتووه به‌هۆى ئه‌وه‌یشه‌وه تاكو ئێسته كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه، كلیپه‌كه‌یان.
هێرۆ و فریا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گروپێكی هونه‌رییان دامه‌زراندووه و به ستایلی ڕاك كاری هونه‌ریی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، پێشتر ئه‌لبوومێكی هونه‌رییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و چەندان کاری هونەریی هاوبەشیان هەیە.