گۆرانیبێژى لاو "خۆشەوی هیرانی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "ساڵەهای ساڵە" لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە یوتیوب بڵاو کردەوە، ته‌نیا 854 بینه‌رى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى هه‌بووه.
خۆشەوی هیرانی ئاماژەی بە بەرهەمە نوێکەی کردووه و له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆلى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "گۆرانی "ساڵەهای ساڵە" ئاواز و هۆنراوەی شێرزاد عوزێرییە، کاری مۆسیقای لە لایەن ئەحمەد حاجەت مەندەوە بۆ کراوە، لە ستۆدیۆی لایڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە، "ساڵەهای ساڵە" گۆرانییەکی کۆنە و چەندان هونەرمەند گوتوویانەتەوە، منیش بە ستایلی نوێ گوتومهتهوه و کاری کلیپم بۆ کردووە".
خۆشەوی فارووق سدیق ناسراو بە "خۆشەوی هیرانی"، لە ساڵی 1983 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی 2003 دەست بەکاری هونەریی کردووە، چەندان بەرهەمی هونەری تایبەت بەخۆی هەیە.