به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان باشترین رێگا بۆ پێوانى په‌ستانى خوێن له‌سه‌ر مه‌چه‌ك و سه‌ر ده‌سته، جگه له ئامێرى پێوانه‌ى نزمى په‌ستانى خوێن و به‌رزى په‌ستانى خوێن، به‌ڵام باشترین و ئاسانترین رێگا بۆ زانینى به‌رزى په‌ستانى خوێن به‌كارهێنانى پێوانه‌ى په‌ستانه له رێگه‌ى ئه‌و ئامێره‌ى له‌سه‌ر مه‌چه‌ك داده‌نرێت به‌رزبوونه‌وه‌یى په‌ستانى خوێن هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌دوایى خۆیدا ناهێنێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆى خێرا كوشتن.
تاكه رێگایه‌ك بۆ ده‌ستنیشان كردنى به‌رزى په‌ستانى خوێن ئه‌وه‌ی به وریایه‌وه گوێ له ئه‌و ده‌نگه بگیردرێت كه له گوێیه‌كاندا دروست ده‌بێت به دیارترین نیشانه‌ى به‌رزى په‌ستانى خوێن داده‌نرێت له رووى پزیشكییه‌وه.
ئه‌و ژاوه‌ژاوه زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تى له كاتى نووستن یان دانیشتن له شوێنێكى بێده‌نگ كه ناسراوه به پولساتیله واته زرنگانه‌وه‌ى گوێیه‌كان به‌هۆى نه‌خۆشى خوێنبه‌رى تایبه‌تیه‌وه دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تى شاده‌ماره‌كانى مل و به‌رزى په‌ستانى خوێن.
چى رووده‌دات كاتێك په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه؟
كاتێك په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه، خوێن له شاده‌ماره‌كانى لا مله‌وه به‌شێوه‌یه‌كى زه‌بر ده‌چێته گوێیه‌كانه‌وه به‌مه‌یش به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر هه‌ست به لێدانى دڵ ده‌كه‌یت له گوێیه‌كاندا. ره‌نگه ئه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه له یه‌ك گوێ یان له هه‌ردوو گوێیه‌كاندا هه‌ستى پێبكرێت.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زرنگانه‌وه‌ى گوێ كار له ته‌ندروستى ناكات نیشانه‌یه‌ك نیه بۆ له‌ده‌ستدانى بیستن تاكه رێگایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژاوه‌ژاو له گوێیه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه په‌ستانى خوێن كۆنترۆڵ بكرێت و باشتر وایه بۆ رێكخستنى په‌ستانى خوێن رێگایى سروشتى به‌كاربهێنرێت یان له رێگه‌ى پزیشكه‌وه چاره‌سه‌رى پێویست به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رزى په‌ستانى خوێن.