په‌رله‌مانتارێكی عێراق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان دروست بكات، چاودێرێكی سیاسیش هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی كورد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه واشنتن پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێت.
كه‌ریم
محه‌مه‌داوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، لیوای 22ی حه‌شدی شه‌عبی ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه، كه جموجۆڵی چڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی كه‌ركووك هه‌یه و له ئه‌نباره‌وه دێنه حه‌ویجه و ڕیاز و ناوچه‌كانی بێجی، ئامانجیان ئه‌وه‌یه بنكه‌ی سه‌ربازی له‌و سنوورانه دابمه‌زرێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌باس
عه‌رداوی شرۆڤه‌كاری سیاسی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێ له قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌كرێته ئامانج، بۆیه له‌و ناوچانه‌وه به‌ره‌و باكور و ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر و هه‌رێمی كورسدتان هه‌ڵده‌كشێت، به‌م كاره‌یشی ده‌یه‌وێ خه‌ونی كورده‌كان به‌دی بهێنێت و كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكۆكی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان به گشتی قۆستووه‌ته‌وه، تا به بیانووی ڕێگری له پاشماوه‌كانی تیرۆر و چه‌سپاندنی ئارامی و ڕێگری له دروستكردنه‌وه‌ی نائارامی و پشێوی له ناوچه‌كه خۆیان جێگیر بكه‌ن.
كه‌ركووك یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان و له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دوای خیانه‌تی گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی یه‌كێتی، خاك و خه‌ڵكی شاره‌كه له‌به‌رده‌م هێرشی دڕندانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جێهێلران، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئاواره‌بوونی 170 هه‌زار هاووڵاتی كورد و سووتان و ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو هه‌زار خانوو و دووكانی كورد، كوشتن و بڕین و گرتن و سوكایه‌تیكردن به هاووڵاتییانی كورد.