پاریس سان جێرمان 9 گۆڵی تۆمار كرد

:: AM:09:57:20/01/2019 ‌

یانەی پاریس سان جێرمان لە یارییەكی خولی پلە یەكی فڕەنسادا بەرامبەر یانەی گانگۆن سەركەوتنێكی گەورەی بە 9 گۆڵی بێ وەڵام بەدەستهێنا.

یارییەكە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 21ی خولی فڕەنسا بوو و لەنێو یاریگەی پاڕك دێس پرێنسی تایبەت بە یانەی پاریس سان جێرمان.

هەردوو ئەستێرەی یانەكە كیلیان مباپێ و ئەدینسۆن كاڤانی 3 گۆڵ (هاتریك)یان لە یارییەكەدا تۆمار كرد، نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلیش 2 گۆڵ و گۆڵەكەی تریش لەلایەن تۆماس مونیێر تۆماركران.

بەم سەركەوتنە گەورەیە یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەی خاڵەكانی بۆ 53 بەرز كردەوە وە بەبێ ركابەری هەر لە ریزبەندی یانەكانی خولی فڕەنسا مایەوە، یانەی گانگۆنیش خاڵەكانی لە 14 و ریزبەندی كۆتایی یانەكان مایەوە.

جێی باسە چەند رۆژێك پێش ئێستا یانەی گانگۆن لە قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی فڕەنسادا توانیبووی بە ئەنجام 1-2 گۆڵ لە یانەی پاریس سان جێرمان بباتەوە و لە پاڵەوانیەتییەكە بیكاتە دەرەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م