نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە

:: AM:10:03:20/01/2019 ‌
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەرز بوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ هەر 100 دۆلارێك 150 دیناری عێراقی نرخەكە گۆڕانی بەسەردا هاتووە بە بەراورد بە 24 سەعاتی ڕابردوو.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی كانوونی دووەم، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەكانی نرخ بۆ "وشە" گوتی، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە لەگەڵ 24 سەعاتی رابردوو 150 دینار نرخەكەی بەرز بووەتەوە.

ئەو خاوەن نووسینگەیە ئاشكرای كرد، یۆرۆش بەهاكەی ئەمڕۆ لە 100 یۆرۆ 200 دینار نرخەكەی بەرز بووەتەوە.

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 250 دینار.

100 یۆرۆ: 136 هەزار و 850 دینار.

100 پاوە‌ند: 154 هەزار و 750 دینار

100 لیرەی توركی: 22  هەزار و 500 دینار.

100 هەزار تمەن: 10 هەزار و 500 دینار

 



وشە - رامیار جەواد