له سلێمانی برنجی "سامان" به مێژووی ساخته‌وه له بازاڕدا بڵاو ده‌بێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر 50 فه‌رده‌ی 25 كیلۆییدا گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه برنجی سامان ده‌هێنێت، لیژنه‌كانیان هه‌ڵساون به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 50 فه‌رده‌ی 25 كیلۆیی برنجی سامان كه مێژووه‌كه‌ی ساخته كراوه خۆی شه‌شی ئه‌م مانگه هاتووه و مێژووی 19ی ئه‌م مانگه‌ی لێ دراوه.
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و دووكانه‌ی برنجه‌كه‌ی لێ گیراوه، داخراوه و ئێسته به‌دوای سه‌رچاوه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێین.
رای گه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش زیانمه‌ند نه‌بن، نووسراویان بۆ پارێزگای دهۆكیش كردووه و داوایان لێ كردوون لای خۆیانه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
به‌هۆی نه‌بوونی سزایه‌كی سه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به هێنانی ماده‌ی خۆراكی خراپ و به‌سه‌رچوو و كوالێتی نزمه‌وه ده‌گیرێن، به‌رده‌وام ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره ده‌بنه‌وه و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت رۆژانه ده‌ست به‌سه‌ر ماده‌ی خۆراكی به‌سه‌رچوو و خراپ‌دا ده‌گرن.
سلێمانی ـــ هه‌ستیار عه‌بدوڵا