زۆر كه‌س دووچارى ئازارى دواوه‌ى پشت ده‌بێته‌وه هه‌ندێك جار ئه‌م ئازاره ئه‌وه‌نده توند ده‌بێت كه پێویستى به چاره‌سه‌رى خێرا هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی، زۆر جۆرى ده‌رمان هه‌یه كه یارمه‌تى كهمكردنهوهیى ئازار ده‌دات، به‌ڵام تا ئێسته چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه بۆ رزگاربوون له ئازارى جومگه‌كان و پشت.
چاره‌سه‌رى سروشتى ده‌توانرێت به‌كاربهینرێت بۆ كهمكردنهوهیى ئازار پێكهاته سروشتیه‌كان و ئه‌و گژوگیایانه‌ى یارمه‌تى كهمكردنهوهیى ئازار ده‌ده‌ن شێلانى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌ش كه وه‌كو ئازارشكێنێك هه‌ر له كۆنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها شێلانى ئه‌و خاڵانه‌ى وه‌كو ئازار شكێنێك به‌كارده‌هێنرێت حه‌سانه‌وه به ماسولكه‌كان ده‌دات و رێگه له گرژى ده‌گرێت و رێگه له‌و گرێ و ئازارانه ده‌گرێت كه ده‌بنه هۆى ناره‌حه‌تى، شێلانى ئه‌م خاڵانه له رێگایى گوشار بۆ سه‌ر خاڵى دیاریكراوى له‌ش. هه‌ندێك خاڵ كاریگه‌رى له‌سه‌ر سیسته‌م و ئه‌ندامه‌كانى له‌ش ده‌كات و ته‌ندروستى له‌ش باشتر ده‌كات، نمونه‌یه‌كى باش وه‌كو گشار خسته‌سه‌ر پێیه‌كان چه‌ندان كاریگه‌رى گرنگ له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات وه‌كو كهمكردنهوهیى باشتركردنى كیسهى زراو، جگه‌ر، سى.
لێره‌دا باس له سێ خاڵى گرنگ ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى كهمكردنهوهیى ئازارى پشت:
یه‌كه‌م: GB29،ئه‌م خاڵه پێویسته دیارى بكرێت سه‌ره‌تاG بهواتایى ئه‌وه دێت كه ده‌كه‌وێته نیوان ئێسكى حه‌وز و ئێسكى ران، شێلانى ئه‌م خاڵه یارمه‌تى كهمكردنهوهیى ئازارى جومگه‌كان ده‌دات و ماسولكه‌كان خاو ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: GB30، ئه‌م خاڵه به‌شێوه‌ى دووهێند یارمه‌تى كهمكردنهوهیى ئازار ده‌دات به‌تایبه‌تى له‌شان و به‌شى خواره‌وه‌ی پشت و سمت و جومگه‌كان. ئه‌م خاڵه ده‌كه‌وێته به‌شى كۆتایى ئێسكى حه‌وز و كه‌مێك به لایى تهنیشتهكاندا درێژ ده‌بێته‌وه شێلانى ئه‌م خاڵه‌و په‌ستان خستنه‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بۆ چه‌ند خوله‌كێك یارمه‌تى كهمكردنهوهیى ئازارى پشت و چه‌ندان ئازارى تر ده‌دات.
سێیه‌م: B54، ئه‌م خاڵه حه‌سانه‌وه به ماسولكه‌كان ده‌دات و سمت هێور ده‌كاته‌وه ئازارى به‌شى دواوه‌ى پشت كه‌م ده‌كاته‌وه.شوێنى ئه‌م خاڵه له‌سه‌ر له‌ش ده‌كه‌وێته به‌شى دواوه‌ى ئه‌ژنۆكانه‌وه.به‌هه‌ما شێوه بهخستنهسهرى په‌ستان بۆ ئه‌م خاڵه چه‌ندین ئازار له له‌شدا كه‌م ده‌بێته‌وه.
چه‌ند تێبینیه‌ك
1: باشتر وایه په‌نجه‌ى نیشانه یان په‌نجه‌گه‌وره به‌كاربهێنرێت بۆ شێلانى خاڵه‌كان و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه دووخوله‌ك په‌ستانى بخرێته سه‌ر.
2:بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێكى باشترى هه‌بێت باشتر وایه بشێلدرێت له رێگه‌ى په‌نجه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سوورى خوێن له‌و ناوچه‌یه‌دا چالاك بێت.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى یه‌رده‌وام ئه‌م سێ خاڵه‌ى له‌شت بشێلیت ئه‌وا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ست به كهمبوونهوهیى ئازارى پشت و ماسولكه و جومگه‌كانى له‌شت ده‌كه‌یت.