گۆڤاری ئیكۆنۆمیست بابه‌تێكی له‌باره‌ی كۆچی به لێشاوی خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ گرفته‌كه‌ی وڵاتانی كه‌نداو بڵاوكردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه پاره و سامان و خۆشبژێوی هه‌موو شتێك نییه، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ مرۆڤ ئازاد بێ، ئه‌وانه به‌هایه‌كیان نامێنێ، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی كه‌نداو ژیانی ئارام و بێ كیشه‌ی خۆیان جێ ده‌هێڵن و وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و ئازاد ده‌كه‌ن.
ره‌هف محه‌مه‌د له هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای جێهێشتنی سعوودیه گه‌یشته كه‌نه‌دا و له‌وێ باسی له‌وه‌ی كرد، ئێسته به بڕوای ئه‌و ژیانی له‌و په‌ڕی خۆشیدایه، هه‌ر هه‌چه‌نده زساتێكی سارد و ناخۆش له كه‌نه‌دا هه‌یه، به‌ڵام دڵخۆشتره له‌وه‌ی له وڵاتێكی گه‌رم و پاره‌دار بووه، ئه‌و كچه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ و ئامانجی ئه‌وه بووه له دوا وێستگه بگاته ئوسترالیا، دوای ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه هه‌ڵات، له ئه‌نجامی مه‌ڵه‌ی توندوتیژانه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا. كچه‌كه دوای هه‌ڵاتنی ده‌چێته تایلاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه به په‌له تایلاند ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌هف بگه‌ڕێننه‌وه سعوودیه، به‌ڵام ڕه‌هف قبووڵی نه‌كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌كوژرێت، كه به‌رپرسی كارگێڕی شارۆكه‌یه‌كی سعوودیه‌یه.
دوای چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ی ئه‌و كچه له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی تایله‌ند، دواجار كه‌نه‌دا مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی به ره‌هف دا و به فڕۆكه به‌ره‌و كه‌نه‌دا فڕۆی و ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه گه‌یشته تۆرێنتۆ و له‌وێ به‌رپرسانی كه‌نه‌دا پێشوازیان لێ‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربرده‌ی ره‌هف بووه بابه‌تی میدیاكانی دنیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماره‌كان ساڵانه به هه‌زاران هاووڵاتی سعوودی و وڵاتانی تری
كه‌نداو به هێمنی و بێ گه‌وره‌كردنی بابه‌ته‌كه و ئاشكرابوونیان نیشتمانی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا كۆچ ده‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه هاوشێوه‌ی ڕه‌هف ئافره‌تن و له ماڵه‌وه ڕایان كردووه له ده‌ست سیسته‌می كۆمه‌ڵگای نێرسالاری و باوكسالاری كه هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ژنان ده‌سه‌پێنن و ڕێ له ئازادی و هه‌موو جوڵه‌یه‌كیان ده‌گرن و له گۆشه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌یانهێڵنه‌وه، به‌شێكی تریش به‌هۆی چالاكی سیاسی و ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی وڵاته‌كه ناچارن ڕا بكه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌نن به وڵاتێكی ئازاد و پێشكه‌وتووی دنیا.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نیا له ساڵی 2017 زیاتر له 815 هاووڵاتی سعوودی داوای مافی په‌نابه‌ریان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ژیانیان كردووه، كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ژماره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2012 به ڕێژه‌ی 318% زیادی كردووه.
ئه‌و دیارده‌یه ته‌نیا شانشینی عه‌ره‌بی سعوودی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ئیماراتی عه‌ره‌بی كه به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا داده‌نرێ له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا و ئاوه‌دانی و به‌هێزی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی به‌ره‌و وڵاتانی تری دنیا كۆچ ده‌كه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن، له 2012ه‌وه تا ئێسته له قه‌ته‌ڕ و ئیمارات به ڕێژه‌ی 3% كۆچكردن بۆ وڵاتانی ئازاد زیادی كردووه.
له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شانشنی سعوودیه‌یه كه به‌هۆی توندی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان خه‌ڵك به‌رگه‌ی ژینكردن له‌و وڵاته ئابووری به‌هێزه ناكه‌ن و ناچارن جێی بهێڵن. پاشه‌كشه‌ی ئه‌م وڵاتانه له ڕووی ئازادی و ڕاده‌ربڕینه‌وه دوای ئه‌وه دێ، كه وڵاتانی كه‌نداو پاش به‌هاری عه‌ره‌بی كۆمه‌ڵێك یاسای توندیان له‌باره‌ی ده‌ربڕینی بۆچوون و به‌كارهێنانی تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركرد، له‌وانه قه‌ته‌ڕ و ئیمارات كه به توندی كه‌وتنه وێزه‌ی چالاكان و مه‌كۆكانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رجه‌میان گرتن، هاوكات ده‌وحه یاسای تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ده‌ركرد، كه له‌و ڕێیه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت پۆستێكیش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن، ده‌خرێنه كونجی زیندانه‌وه.
كۆچكردن چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی نییه، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی سیاسی داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن، دوای گه‌یشتنیشیان به وڵاتانی ئازاد و دیموكرات و پێشكه‌وتوو ژیانیان هه‌ر له مه‌ترسیدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سعوودیه به‌سه‌ر جه‌مال خاشوقچی ڕۆژنامه‌نووسیان هێنا كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕای كرد، به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی ئیستانبۆلی كرد له‌لایه‌ن سعوودیییه‌كان له كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیسته‌نبۆل كوژرا و كۆتایی به ژیانی هێنرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا، دوای بوونی محه‌مه‌د بن سه‌لمان به شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كرانه‌وه‌یه‌ك له وڵاته به ڕووی خه‌ڵك و ئازادییه‌كان دروست بووه و بۆ یه‌كه‌مجار له حوكمكردنی ئال سعوود له سعوودیه مافی ئه‌وه به ژنان درا، كه خۆیان فێری شوفێری بكه‌ن و مۆڵه‌تی شوفێریكردنیان پێ درا، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو، دواتر هۆڵی سینه‌ما و هۆڵی ئاهه‌نگ و موزیك له وڵاته‌كه كه پێشتر قه‌ده‌غه بوو، ده‌ست به دروستكردنیان كراوه و به ڕووی خه‌ڵك ده‌كرێنه‌وه.