سه‌رچاوه‌یه‌كی سووری ئاشكرای كرد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گۆڕانگاری به‌سه‌ردا هاتووه و پلانێكی تر هه‌یه، بۆ مانه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی زۆر كه‌می ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، بۆ پاراستنی كورد و ناوچه‌كانیان له هه‌ر هێزێكی هه‌رێمی كه هه‌وڵ بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان بدات.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، ناوچه‌ی ئارام له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست ده‌كرێ و مانگی داهاتوویش هه‌نگاو بۆ دروستكردنی ده‌ست پێ ده‌كات، ئێسته ته‌نیا ماوه‌ته‌وه دوا هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگیرێ، كه دوو هێزی كاریگه‌رن له‌سه‌ر دۆخی سووریا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێ، ههڵۆكانی حكوومه‌تی تره‌مپ پاش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك به په‌له گه‌یشتنه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دواتریش بۆچوونی تره‌مپیان گۆڕی، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانی نابێت.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێ له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان بگرێ، جێمس جیفری نێردراوی تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنی به كورده‌كان داوه، كه هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن توركیاوه له ناوچه‌كه ئه‌نجام نادرێت.