ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر پرسی بودجه، شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پشكی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی 2019ی عێراق تاوتوێ ده‌كات، به پشتبه‌ستن به داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یش.
سامر غه‌زبان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌علوومه" گوتی، لژنه‌ی دارایی بڕیاره ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2019 بكات، بڕیاربوو شه‌وی ڕابردوو ئه‌و پرسه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام دانیشتنه بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌م دواخرا.
زیاتر گوتی، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌مان باس له دابینكردنی شایسته دارایییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێ، له به‌رانبه‌ردا ڕێوشوێنی گونجاویش ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ ڕاده‌ستكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و وزه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش دا، كه لیژنه‌ی دارایی، خاڵ و بنه‌مای جیاواز بۆ هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت، تا پابه‌ند بێ به پێدانی داهاته فیدرالییه‌كان به حكوومه‌تی ناوه‌ند و گه‌نجینه‌ی گشتی وڵات.
له 2014ه‌وه به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی دارایی بوون و پێشبینی ده‌كرێ له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بودجه و پشكی كوردستان بۆ هه‌ولێر ڕه‌وانه بكرێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك ئاسایی ببێته‌وه و ته‌نگژه‌كان كۆتاییان پێ بێت.