نرخی نەوت هەڵكشا

:: AM:09:28:21/01/2019 ‌

ئەمڕۆ دووشەم هەفتەیەكی نوێی بازاری بۆڕسە كرایەوە و لە سەعاتەكانی یەكەمی ئەو بازاڕەش نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

هەفتەی رابردووی بازاڕەكە بۆ سێیەم هەفتەی لەدوای یەك نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار كردبوو و دوایین نرخیش بە 62 دۆلار و 60 سەنت هەڵكشابوو. بەڵام ئەمڕۆ دووشەم نرخەكەی بۆ 62 دۆلار و 71 سەنت بەرز بووەتەوە.

لە سێ هەفتەی رابردووی ساڵی نوێ جگە لە چوار رۆژ كە نرخی نەوت دابەزی هەموو رۆژێك بەهای ئەو بەرهەمە لە بەرزبوونەوەدا بووە.

بەگوێرەی "dailyfx"  ئەمڕۆ نرخی نەوتی ئەمەركیش بۆ نزیكەی 54 دۆلار هەڵكشاوە. ئەو جۆرە نەوتە كۆتایی ساڵی رابردوو تا خوارووی 45 دۆلار دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا جێی نیگەرانی ئەمەریكایە و ئەو وڵاتە كە سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە و دەیەوێ رێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بكات، تاكە رێ كە بەهۆیەوە بتوانێت نرخی نەوت دابەزێنێت، ئەوەیە لە داهاتوودا رێ بە هەندێك وڵات بدات نەوتی ئێران بكڕن و بەمەش هاوسەنگی بۆ بازاڕەكە بگەڕێنێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان