هۆزان به‌هارى كچه شاعیری كۆمه‌ڵگه‌ى شاریاى سه‌ربه پارێزگاى دهۆك، له منداڵییه‌وه حه‌زى به هونه‌ر و وێژه هه‌بووه, خهونیشى ئه‌وه‌یه له دواى هاوسه‌رگیرى خوێندنى خۆى له یه‌كێك له به‌شه‌كانى په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو بكات. هۆزان له‌م دیمانه‌یه‌ى "وشه"دا هۆی گرنگیدانی به "دایك" له شیعردا روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "ته‌نیا ئه‌شقی دایك و باوك و منداڵ راسته‌قینه‌یه".
هۆزان به‌هارى كێیه؟
ناوم به‌سنه شه‌مۆ قاسمه و له ساڵى 1998 له كۆمه‌ڵگه‌ى شاریا له دایك بووم, تا قۆناغى نۆیه‌مم خوێندووه و دواتر به‌هۆى هه‌ندێك بارودۆخ له ژیانمدا ده‌ستم له خوێندن به‌ردا, به‌ڵام دواى هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌مه‌وێ خوێندن ته‌واو بكه‌م و هه‌ر له یه‌كێك له به‌شه تایبه‌ته‌كانى هونه‌ر ده‌خوێنم، چونكه هونه‌ر و وێژه زۆر نزیكى یه‌كن و نامه‌وێ له شیعرنووسین دابڕێم.
ناوت بهسنایه به‌ڵام زیاتر به هۆزان به‌هارى ده‌ناسرێت، ئه‌مه بۆچى؟
هۆزان به‌هارى ناسناوی شیعریمه و به‌و ناوه ده‌نووسم، به‌هاری ناوى ماڵباتهكهمانه كه یه‌كێكه له بنه‌ماڵه‌كانى ئێزیدیى كۆمه‌ڵگه‌ى شاریا, هاوكات هۆزان به‌هاری پێشنیاری خوشهویستهكهم بوو، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر به‌م ناوه با‌نگم بكه‌ن، چونكه ناوێكى كوردیى زۆر خۆشه و نزیكه له به‌هره‌كه‌م.
چه‌ند به‌رهه‌مى چاپكراوت هه‌یه؟
تا ئێسته به‌رهه‌مى چاپكراوم نییه، به‌ڵام له پڕۆژه‌مدایه شیعره‌كانى خۆم له به‌رهه‌مێكدا كۆ بكه‌مه‌وه و چاپیان بكه‌م, به‌ڵكو له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له شاعیران به‌رهه‌مى هاوبه‌ش چاپ بكه‌ین, به‌ڵام ئێسته زیاتر به‌رهه‌مه‌كانم له رێى یوتیوب بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، شیعرێكى هاوبه‌شمان به‌شێوه كلیپ به ناوى (ئه‌ڤینا راست) له‌گه‌ڵ شاعیری ئێزیدى هاشم بۆزانى بڵاو كردووه‌ته‌وه, شیعره‌كه باس له خۆشه‌ویستى كۆن و ئێسته ده‌كات كه خۆشه‌ویستى كۆن زۆر له هى ئێسته راسته‌قینه‌تر بووه.
وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانت ده‌ركه‌وت زۆرتر شیعره‌كانت له‌سه‌ر دایك ده‌نووسى، له‌به‌رچى ؟
من زۆر حه‌زم له دایكایه‌تییه و حه‌ز ده‌كه‌م ببم به دایك، هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه وام لێ ده‌كات زۆربه‌ى شیعره‌كانم له‌سه‌ر دایك بنووسم, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعرى تریش ده‌نووسم وه‌ك خۆشه‌ویستى و له‌سه‌ر نیشتمانیش، به‌ڵام ئیتر هه‌موو شیعره‌كانم له‌سه‌ر دایك ده‌بێت، چونكه به‌ڕاستى ته‌نیا خۆشه‌ویستى دایك و باوك و منداڵ، عه‌شقێكى راسته‌قینه و به‌ردوامه .
كێ پشتگیریت ده‌كات؟
ئه‌وه‌ى كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارمه له نووسینى شیعر و هه‌موو ژیان، خۆشه‌ویسته‌كه‌مه و له‌و باوه‌ڕه‌دام له ئاینده‌یشدا ئه‌و زۆر هاوكاریم ده‌كات به‌رده‌وام بم و سه‌ركه‌وتن له‌و بواره‌دا به ده‌ست بێنم, بوون به شاعیر له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا قورسه، رێگرى زۆر هه‌یه هه‌ر له خێزانه‌وه تا ده‌گات به كۆمه‌ڵگه، هه‌موو به چاوى كه‌م له كچ ده‌ڕوانن، به‌ڵام كه‌سێك هاوكاریت بكات، پێشكه‌وتن ئاسانه.
چی تازه‌ت هه‌یه؟
حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر بچمه ناو دنیاى شیعره‌وه و زیاتر بنووسم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ئاینده‌یه‌كى نزیك خوێندنم ته‌واو بكه‌م و له هونه‌ر و وێژه درێژه به ژیانى خۆم بده‌م و به‌رهه‌مى چاپكراوم هه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌منزیكانه شیعرێكى تر‌ى خۆم ده‌كه‌مه كلیپ كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له‌سه‌ر دایكه.