پاش 10 ساڵ دابڕان له دنیای شیعر و ئه‌ده‌ب، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌مساڵ هاته‌وه كوردستان و به دوو كۆڕی شیعریی خۆی به‌بیری شیعردۆستان هێنایه‌وه، ئێسته‌ش یادگارییه كۆنه‌كانی له فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و شاعیری دیاری كورد، له پۆستێكیدا له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی یه‌كه‌مین كۆڕی شیعریی خۆی كه له سلێمانی پێشكه‌شی كردووه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م كۆڕه له ساڵی 1986 ساز كراوه، بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له لایه‌ن دكتۆر فه‌ره‌یدوون عه‌بدول به‌رزنجی شاعیر به جه‌ماوه‌ر ناسێنراوه، له‌وێدا كه‌ژاڵ ژماره‌یه‌ك له شیعره‌كانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه كردووه.
هاوڕێیانی قوتابخانه‌ی، شاعیران، نووسه‌ران، ئه‌ده‌بدۆستان، هونه‌رمه‌ندان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و كچان به‌شداریی ئه‌و كۆڕهیان كردووه و گوێیان بۆ شیعره‌كانی كه‌ژاڵ گرتووه و به چهپڵهكانیان ده‌ستخۆشییان لێی كردووه.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ساڵی 1967 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای كه‌ركووك له دایك بووه، دوای پێنچ ساڵ له كه‌ركووك چووه‌ته سلێمانی و خوێندن و چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه، نووسه‌ر، شاعیر و رۆژنامه‌نووسی ناوبراو له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چووه‌ته ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ڕانی كوردستان و ساڵی 1986 ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه، ساڵی 1992 بووه به رۆژنامه‌نووس و سه‌ره‌تا له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازاد و دواتر له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له شیعره‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی، نه‌رویجی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان.