له دوێنێوه كلیپێكی گۆرانیی دوو گه‌نج بڵاو بووه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه و گوێگرێكی باشیان له خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، له ماڵپه‌ڕی یوتوب كلیپی گۆرانییه‌كی دوێتی پرژه سه‌عدی و عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان بڵاو كرایه‌وه، كه له‌سه‌ر ڕیتمێكی خێرا گۆرانییه‌كه‌یان گوتووه و كلیپێكی ساده‌یان بۆی ئه‌نجام داوه.
ئه‌م گۆرانییه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، هه‌وادارێكی زۆریان له یه‌كه‌م به‌رهه‌میانه‌وه له خۆیان كۆ كرده‌وه، تا ئێسته كلیپه‌كه له ماڵپه‌ڕی یوتوب زیاتر له 10 هه‌زار جار بینراوه.
گۆرانییه‌كه به ناوی "ئاخر ئاشقم" بوو، كه تێكستی عه‌بدۆ واته عه‌بدولڕه‌حمان خۆیه‌تی، موزیك و دابه‌شكردنی ده‌نگی ماردین به‌ختیی و ده‌رهێنانی شایانه، هه‌روه‌ها هه‌ژماری توده‌ی ئینته‌رڤیو له ئینستاگرام سپۆنسه‌ری كاره‌كانی كردوون.