میسی لە ركابەرییەكانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین لە ریزی یەكەمە

:: PM:12:22:21/01/2019 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هاتەوە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولە گەورەكانی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین لە وەرزی 2018-2019.

شەوی رابردوو میسی لە یارییەكەی نێوان بەرشەلۆنە و لیگانیس لە گەڕی 21ی خولی ئیسپانیا توانی گۆڵێك تۆمار بكات كاتێك یانەكەی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا.

كیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی پێش ئەم یارییە توانیبووی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ میسی یەكسان بكاتەوە كە 17 گۆڵە دوای ئەوەی لە یارییەكەی ئەم هەفتەیەدا 3 گۆڵ (هاتریك)ی بەرامبەر یانەی گانگۆن لە خولی فڕەنسا تۆمار كردبوو.

محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزیش دوای گۆڵەكەی رۆژی شەمووی رابردوو بەرامبەر یانەی كریستال پاڵاس توانیبووی ژمارەی گۆڵەكانی بكات بە 16 گۆڵ.

بۆ خوێنەرانی (وشە) ریزبەندی پێشەوەی ئێستای گۆڵكارانی خولە گەورەكەی ئەوروپا دەخەینەڕوو:-

1- لیۆنێل میسی (بەرشەلۆنە) 18 گۆڵ / 36 خاڵ.

2- كیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان) 17 گۆڵ / 34 خاڵ.

3- محەمەد سەڵاح (لێڤەرپوول) 16 گۆڵ / 32 خاڵ.

4- لیلیۆ (نۆمی كالچیۆ) 31 گۆڵ / 30 خاڵ.

5- مبای دیانی (قاسم پاشا) 20 گۆڵ / 30 خاڵ.

6- بیگلار شفیلی (فلۆرا تالین) 30 گۆڵ / 30 خاڵ.

7- لویس سوارێز (بەرشەلۆنە) 15 گۆڵ / 30 خاڵ.

8- پاولینیۆ (هاكین) 20 گۆڵ / 30 خاڵ.

9- هۆبان (دۆندالك) 29 گۆڵ / 29 خاڵ.

10- ئیدینسۆن كاڤانی (پاریس سان جێرمان) 14 گۆڵ / 28 خاڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م