ڕه‌نگه شكاندنی ئه‌ته‌كێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوون و بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاوه، به‌شێك بێت له‌و رچه‌شكێنییانه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجامی بدات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك بازرگانێكی سه‌ركێش و یاخی و كۆڵنه‌ده‌ر ناسرابوو، كه‌سێك بوو بێ په‌رده، هه‌رچی بویستایه ده‌یگوت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سنووره‌كانیشی ببه‌زاندایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای خۆی ده‌پاڵێوێت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، گۆڕانكاری به كه‌سایه‌تییه‌كه‌یدا بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زیاتر له جاران به‌بێ پاراستنی ئه‌تیكێتی دیبلۆماسی، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد، هه‌ر بۆیه ڕه‌خنه‌گرانی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی بردووه‌ته‌وه، هێشتا ئه‌و كه‌سه‌ی جارانه و جارجار لێدوانی ئاگرین ده‌دات.
له دوا لێداونیدا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ڕه‌خنه‌ی توند له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێ و نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی توانایه‌كی مه‌زنه، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا یانه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆره.
جێی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا، تره‌مپ په‌یامه‌كانی به شێوه‌ی پۆستی كورت له تۆڕی تویته‌ر بڵاو ده‌كرده‌وه، ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ئاشكرایان كرد كه زۆر جار به‌بێ ئاگایی ڕاوێژكاره‌كانیشی بابه‌ت ده‌نووسێ و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش كه جێی سه‌رنجه، یه‌كه‌م ڕاوێژكار دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، "ستێڤ بانۆن"ی هه‌ڵبژارد، نابراو سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكیی ناسراوه و به كه‌سێكی توند داده‌نرێ و بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ موسڵمان و زۆر دۆسیه‌تی تر، له خودی تره‌مپ توند تره، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕێ ناكرێ هه‌رگیز له لێدوانه تونده‌كانی هێوری بكاته‌وه.
ستیڤ هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ده‌بێ سپی‌پێست مافی له ڕه‌شپێست زیاتر بێت، هه‌ر بۆیه كاتێك به ڕاوێژكار هه‌ڵبژێردرا، ناڕه‌زایی و بێزارییه‌كی زۆر له وڵات‌دا دروست بوو.
سه‌رچاوه‌كان: ئه‌نادۆڵ، جه‌زیره.