وه‌زیرێكى ئیسرائیل راى گه‌یاند وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستى به جه‌نگێكى كراوه كردووه و دووپاتیشى كرده‌وه قبوڵ ناكه‌ن ئێران خۆى له‌سووریا جێگیر بكات.
یسرائیل كاتس وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئیسرائیل رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى جه‌نگێكى له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاندووه و ئه‌و جه‌نگه كراوه و ئاشكرایه.
له به‌شێكى قسه‌كانى دووپاتى ئه‌وه‌ى كرده‌وه، ئیسرائیل رێگریى له‌وه ده‌كات ئێران پێگه‌ى خۆى له سووریا جێگیر بكات و ته‌نانه‌ت گوتى "ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان بخوازێ ئه‌وا ئاماده‌ین بارودۆخه‌كه گه‌رمتر بكه‌ین".
ئه‌م لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى ئیسرائیل له كاتێك دایه كه دوێنێ دوو جار وڵاته‌كه‌ى هێرشى كرده سه‌ر رژێمى سووریا، ئه‌و ده‌ڵێ"سیاسه‌ته‌مان گۆڕاوه و ئێسته له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كراوه‌ین و ئه‌گه‌ر پێویست به‌وه بكات ئه‌وا رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌مان توندتر ده‌كه‌ین".
پێشتر چه‌ندان جار به‌رپرسانى ئیسرائیل رایان گه‌یاندووه، ئه‌وان له دژى بوونى ئێرانن له سووریا. به‌راشكاویش ده‌ڵێن تا ئێران له‌سووریا بێت ئه‌وا ئه‌وان سڵ له هێرشكردنه سه‌ر خاكى سووریا ناكه‌نه‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه بۆ پارێزگاریى كردن له رژێمى ئه‌سه‌د ئێران چه‌ندان هێزى پاسداران و میلیشیاى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه.
سه‌رچاوه/
ئارتى