مەسروور بارزانی: دهبێت زەمینە برەخسێنرێت بۆ چارەسەریی كێشە سیاسی و ئیداری و دەستووریەكان
ئەمرۆ دووشەم 21ی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە جەنەڕال ئۆستن ڕێنفورت، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغدا و شاندی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و پێشخستنی زیاتری میكانیزمی هاوئاهەنگی نێوان هێزە پێوەندیدارەكان و روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر كرا.
مەسروور بارزانی وێڕای دووپات كردنەوە لە هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن لە جمووجۆڵ و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پێویستی زانی بە هاوكاریی هەمە لایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە برەخسێت و بە چارەسەریی كێشە سیاسی و ئیداری و دەستووریەكان، هۆكارەكانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕبكرێن.
شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هاوئاهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان دووبارە كردەوە و رایان گەیاند، خوازیارن ئەو هاوئاهەنگییە لە گشت ناوچەكان پەرەیان پێ بدرێت. هەروەها دووپاتیان كردەوە، كە هێزەكانی هاوپەیمانان لە چاكسازی و هاوكاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
وشە -
سهرخێڵ هاشم