هاوپەیمانی نیشتمانیی دوو پڕۆژە پێشنیارى هه‌یه لەبارەی بەشداری لە حكوومەت یان بوونە ئۆپۆزسیۆن هه‌یه و راى ده‌گه‌یه‌نن، ده‌ست به چالاكییه سیاسییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەم 21ی كانوونی دووەم، عوسمان گوڵپی گوتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانیی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕای گەیاند، هاوپەیمانی نیشتیمانی دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی گشتی بە دوو قۆناغ ئۆرگانەكانی خۆی ڕێكخستووەتەوە و مۆڵەتیان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
زیاتر گوتی، هاوپەیمانی دەست بە چالاكییە سیاسییەكانی دەكاتەوە پڕۆژە ێشنیاریان بۆ هەردوو ئەگەری بوون بە ئۆپۆزسیۆن یان چوونە ناو حكوومەتی داهاتووی كوردستان، هه‌یه و هه‌وڵى ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كانیش ده‌ده‌ن.
هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری دوای جێهێشتنی لەلایەن بەرهەم ساڵح لە سەرەتای مانگی 11 كۆبوونەوەیەكی گشتی كردوو ناوەكەیان بوو بە هاوپەیمانی نیشتمانی و هاوكات سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێردرا كە ئارام قادرە.