ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و محەمەد حاجی مەحموود بڵاو كرایەوە

:: PM:04:30:21/01/2019 ‌
سەرۆك بارزانی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ‌ كرا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.

وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پێوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها پێوەندی و زەروورەتی یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خرایە بەرباس.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم