لێدوانێكى ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به میراتى عوسمانى وڵاتانى توڕه ده‌كات، بۆیه داواى لێ ده‌كه‌ن رێز له‌سه‌روه‌ریى وڵاتانى عه‌ره‌بى بگرێت.
ماڵپه‌ڕى
"ئه‌حوال"ى توركی ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌باره‌ى ئه‌و گوته‌یه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه وڵاتانى عه‌ره‌بى نیگه‌ران كردووه.
ئه‌ردۆغان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حزبكه‌ى گوتى" توركه‌كان ده‌ست به میراتى باپیرانیانه‌وه ده‌گرن له هه‌ر شوێنێك بێت، جا له ئاسیاى ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ست پێده‌كات تا قوڵایى ئه‌وروپا و له دوورگه‌ى سه‌واكنى سوودانیش كۆتایى دێت".
ماڵپه‌ڕه توركییه‌كه باسى له‌وه كردووه، ئه‌م گوته‌یه‌ى ئه‌ردۆغان چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى توڕه كردووه، گوته‌كه‌یش به پێى بۆچوونى وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌ماعكاریى ئه‌ردۆغان ده‌رده‌خات.
جیا له‌مه‌ش ماڵپه‌ڕى ئه‌حوال چه‌ندان به‌ڵگه‌ى هێناوه‌ته‌وه كه ده‌رى ده‌خات توركیا چاو ده‌بڕێته خاكى وڵاتانى تر له‌وانه به بیانووى په‌كه‌كه بۆردومانى سنوورى عێراق ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى له سووریا ده‌كات، به ناوى ئایینه‌وه سه‌رپه‌رشتى ئیخوانه‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ده‌ست له كاروبارى چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى وه‌ربدات.
ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى وڵاتانى عه‌ره‌بى دروست كردووه، له‌وانه رۆژنامه‌ى سه‌به‌قى سعوودى نووسیویه‌تى " ئه‌و رسته‌یه‌ى كه سه‌رۆكى توركیا هاته‌سه‌ر زمانى، ئه‌وا ته‌ماعكارى ئه‌و ده‌رده‌خات بۆ گێڕانه‌وه‌ى میراتێك كه چه‌ندان ده‌یه‌یه نه‌ماوه".