بەمجۆرە ترشی جەستە هاوسەنگ بكە

:: PM:05:34:21/01/2019 ‌
هاوسەنگیpH  گرنگە بۆ تەندروستی، بەپێی پسپۆرانی پزیشكی نزمبوونەوەی ترشی لەش هۆكارێكە بۆ چەندان نەخۆشی و هاوسەنگی pH رێگە لەو نەخۆشیانە دەگرێت كە رووبەرووی لەش دەبنەوە. رێژەی ئەم pH پێویستە حەوت بێت تا دەگات بە باری هاوسەنگبوون لەنێوان ترشی و تفتدایە.

شانەكانی لەش پێویستیان بە تفتی زیاترە و پێویستە 7.36 بێت گەدە دوو بێت، ترشی لە میزدا لە نیوان 6,4 بۆ 6.8 بێت واتە رێژەی تفتی لە لەشدا زیاترە.

بۆچی پێویستە رێژەی pH لە لەشدا هاوسەنگ بێت؟
-    رێگە لە نەخۆشیە جۆراوجۆرەكانی دڵ دەگرێت.
-    رێگە لە بەردی گورچیلە دەگرێت و نارێكی گورچیلەكان كەم دەكاتەوە.
-    رێگە لە هەوكردن دەگرێت.
-    یارمەتی چربوونەوەی ئێسك دەدات.
-    مەترسییەكانی شەكرە كەم دەكاتەوە.
-    رێگە لە گرژی ماسولكەكان دەگرێت.
-    رێگە لە كەمی ڤیتامین دی دەگرێت.
-    ئازاری پشت كەم دەكاتەوە.

چۆن وا لە لەشت دەكەیت pH هاوسەنگی هەبێت؟
یەكەم: ئەو خواردنانە كەم بكەرەوە كە بەرێژەیەكی زۆر ترشیان تێدایە وەكو گۆشت و خۆراكی پر لە سۆدیۆم و شەكری زیاد لە پێوست و خۆراكی سوورەوەكراو و كافاین و برنجی سپی و هەرشتە.
دووەم: خۆراكە تفتەكان بەگشتی سەووزە و میوە دەگرێتەوە، بەڵام نەك تەنیا ئەو سەوزانەی بە مادەی كیمیایی بەرهەم دەهێنرێن، بەڵكو پێویستە سەوزەكان ئەندامی بن، سەوزە و میوەی ئەندامی برێكی زیاتر تفتی تێدایە. ئەمانەش هەندێكن لەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە تفت.
-    سەوزە پر گەڵاكان وەكو كەلەرم و سپێناخ، چەوەندەر و برۆكلی.
-    ئەو سەوزانەی نیشاستەی تێدا نیە وەك توور، تەماتە، خەیار، سیر، زەنجەفیل، كەلەرم، كولەكە.
-    كوارگ و ئەو خۆراكانەی بە رێگەی هەڵم دەكوڵێنرێن.
-    باشترین ئەو خۆراكانەی كە باشن بۆ رێكخستنی تفتی لەش وەكو شۆربایی نیسك و شۆربایی سەوزەوات.
-    چەوریە سوودبەخشەكان وەكو زەیتی گوێز هیند و زەیتی زەیتون و رۆنی ماسی و هێلكە.
-    رووەكی نیشاستە وەكو پەتاتە و شێلم و چەوەندەر.
سێیەم: خواردنەوەیی ئاوی تفت، ئەمە یەكێكە لە كردارە ئاسانەكان بۆ ئەوەی لەش بە شێوەیەكی گونجاو تفتی وەربگرێت و لە چەندان نەخۆشی بەدوور بین. ئاوی تفت بەشێوەیەكی گشتی رێژەی تفتیەكەی لە نێوان نۆ بۆ 11 دایە. ئەو ئاوەی بەشێوەیەكی ئاسایی لە بازاردا هەیە رێژەی تفتی لەنێوان شەش بۆ هەشت دایە، بۆیە بە تفت دانانرێت یان رەنگە ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە هاوسەنگ بێت، بۆیە باشتر وایە كەمێك سۆدە زیاد برێت بۆ ئەوەی رێژەی تفتی ئاوەكە زیاد ببێت و سوودێكی زیاتر بەلەش بگەیەنێت.





وشە - ئاوات ئازاد