گۆرانیبێژ سامان عومەر، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى ده‌گمه‌نى گۆرانیبێژ کامەران عومەری برای بڵاو کردووەتەوە و داوای لێدەکات بێتەوە مەیدان و بەردەوام بێت.
سامان عومەر، وێنه‌كه‌ى كامه‌رانى براى لەگەڵ کازم ساهیر گرتووه له‌كاتى ئه‌نجامدانى كۆنسێرتێكى هونه‌رى بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌م وێنه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویەتی: "ئێسته‌یش بەو گوڕوتینەوە هەوادارەکانت چاوەڕوانتن کە کازم ساهر سەرسام بوو بە دەنگت، وەرەوە هەوادارەکانت چاوەڕوانتن".
به‌پێى زانارییه‌كان ئەم وێنەیەی گۆرانیبێژ کامەران عومەر لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب کازم ساهیر 30 ساڵ لەمەوبەر گیراوە.
کامەران عومەر ساڵی 1957 لە شارۆكه‌ى چوارتا لە دایک بووە، دواتر خێزانەکەیان لە سلێمانی نیشتەجێ بوون، ساڵانێکی زۆرە لەبواری هونەرییدا دەرکەوتووە، لە ساڵی 1989 لەگەڵ هونەرمەندی دیاری عەرەب "کازم ساهر" لە کۆنسێرتێکدا دەرکەوتووە، چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، کامەران و سامان دوو برای هونەرمەندی گۆرانیبێژن، ساڵانێکی زۆرە لەوبوارەدا دەرکەوتوون، چەندان بەرهەمی هونەریی تۆمارکراویان هەیە و بە دوو ستایلی جیاواز گۆرانی دەڵێن، بڕیاریشه بۆیه‌كه‌م جار له کۆنسێرتەکە لە یه‌كی ئازاری ئه‌مساڵ لە هۆڵی سپی لە چاڤیلاند لە شاری سلێمانی له كۆنسێرتێكدا ده‌ربكه‌ون و بەشێک لە داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ کاری خێرخوازیی تەرخان بكه‌ن.