تۆوی ترێ توانای كوشتنی خانەی شێرپەنجەی هەیە؟

:: PM:09:40:21/01/2019 ‌
چەندان توێژینەوە دەربارەی تۆوی ترێ كراوە بەتایبەتی رێگە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەگرێت، نەشتەرگەری و تیشك و چارەسەركردن بە مادەی كیمیایی چارەسەرێكی ئاساییە بۆ ئەو كەسانەی شێرپەنجەیان هەیە. لە گرنگترین توێژینەوەی پزیشكیدا چارەسەری شێرپەنجەی كۆڵۆن دۆزراوەتەوە كە زۆرێك لە شێرپەنجەی كۆڵۆن تەنیا لە رێی مادەی كیمیایەوە چارەسەر دەكرێت، بەرگری چارەسەركردن بە مادەی كیمیایی زۆر جار لە نەخۆشدا روودەدات بەتایبەتی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی كۆڵۆنیان هەیە.

چۆن تۆوی ترێ رێ لە شێرپەنجە دەگرێت؟
دەرهێنانی تۆوی ترێ رێ لە چەندان جۆر شێرپەنجە دەگرێت بەتایبەتی دەبێتە رێگریەك بۆ دروستبوونی گرێ شێرپەنجەییەكان بەهۆی بوونی ئاوێتەی پرۆسانیدینس كەلە ناوی ترێدا هەیە، ئەم ئاوێتەیە رێگە لە گەشەی شێرپەنجە و خانەوەی شێرپەنجەی نوێ دەگرێت. هەروەها تۆوی ترێ توانایی لە ناوبردنی ئەو خانە نوێیانەی هەیە كەلە داهاتوودا دەبێتە هۆی دروستبوونی گرێی شێرپەنجە.

رەگە ئازادەكان و زیانی ئۆكساندن یەكێكن لەو دوو هۆكارەی كە دەبنە هۆی شێرپەنجە، زیانی ئۆكساندن دەتوانێت زیان بەDNA  خانە بگەیەنێت لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە، لابردنی ئۆكساندن و كەمكردنەوەی زیانی رەگە ئازادەكات دەتوانرێت ببێتە هۆكاریك بۆ كەمكردنەوەی شێرپەنجە.تۆوی ترێ دژەئۆكسیدێكی بەهێزی تێدایە كە رێگە لە گرێی نوێ دەگرێت.

ئایا تۆوی ترێ توانایی لەناوبردنی شێرپەنجەی كۆڵۆنی هەیە لە قۆناغی پێگەیشتوودا؟
پێشكەوتنی شێرپەنجە، هەلێكی زۆر كەم هەیە بە چارەسەركردنی لە رێگەی مادەی كیمیاییەوە بەتایبەتی بۆ شێرپەنجەی كۆڵۆن، دەرهێنانی تۆوی ترێ باشە بۆ ئەو كەسانەی كەلە قۆناغی كۆتایی شێرپەنجەدانن تۆوی ترێ نەك تەنیا خانەی شێرپەنجەی لەناو دەبات لە قۆناغەكانی كۆتایی شێرپەنجەدا بەڵكو ئەو خانانە دەكوژێت كە گومانی ئەوەی لەسەرە ببێت بە خانەی شێرپەنجەی و گرێ لە هەر بەشیكی لەشدا بێت.

تۆوی ترێ توانایی چارەسەركردنی چەندان جۆری جیاوازی شێرپەنجەی هەیە كە ئەمانەن:
یەكەم: تۆوی ترێ رێ لە گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانی پرۆستات دەگرێت.
دووەم: تۆوی ترێ رۆلێكی گرنگ دەبینێت لە چارەسەركردنی شێرپەنجەی سنگ.
سێیەم: تۆوی ترێ توانای كوشتی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە بەتایبەتی لەو كەسانەی كە تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن.
چوارەم : رێ لە بڵاوبوونەوەیی شێرپەنجەی ناو دەم دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد