فه‌رمانده‌یی پۆلیسی وزه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكراكردنی گرووپێكی گه‌وره‌ی دزینی نه‌وت و پێكهاته‌كانی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی وزه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د فاخر له
لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، له 15 پارێزگا هێزه‌كانی پۆلیسی وزه بڵاوبوونه‌ته‌وه، جیا له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان خۆیان دۆسیه‌ی پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و ڕێگری له دزینی نه‌وت ده‌كه‌ن. ئێمه‌یش له پارێزگاكانی تر هه‌رچی له ده‌سه‌ڵاتمان بوو بێ به وردی و چڕی كارمان له‌سه‌ر كردووه و هه‌نگاوی گه‌وره‌مان ناوه.
زیاتر گوتی، ئێمه پێشێلكاران و بانده‌كانی دزینی نه‌وت ده‌گرین و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، دواتر ڕاده‌ستی دادگای عێراقیان ده‌كه‌ین تا بڕیاریان له‌سه‌ر بدا و حوكمی یاسایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ناتوانین هیچ كات نكۆڵی له بوونی دزینی نه‌وت بكه‌ین، چونكه له ماوه‌ی ساڵی 2018 توانیومانه 930 كامیۆنی پڕ له نه‌وت و پێكهاته‌كانی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق بگرین و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شوفێره‌كانیان كردووه و دواتر ئاراسته‌ی دادگا كراون.
فاخر ئه‌حمه‌د دووپاتی كرده‌وه، كه به‌شێك له‌و گرووپانه زۆر گه‌وره و به‌هێزن و سه‌رجه‌م جموجۆڵه‌كانی ئێمه‌یش ده‌زانن و به پلانی ورد و پاسه‌وانی زۆره‌وه نه‌وت له بۆڕییه‌كانه‌وه ده‌دزن، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان و به ده‌ستێكی پۆڵاین له‌و دزانه ده‌ده‌ین.