گرووپی خانمانی شێوه‌كاری كفری له ساڵی 2016 دامه‌زراوه و 97 ژنه شێوه‌كار ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌ن. ئه‌وان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه تا ئێسته چه‌ندان چالاكی و فێستیڤاڵی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه. گوڵاڵه حه‌مید سه‌رۆكی گرووپه‌كه‌یه و ماوه‌ی 12 ساڵه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كفری مامۆستایه. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له كار و چالاكییه‌كانی گرووپه‌كه‌یان ده‌كات.
مێژووی كفری له‌باره‌ی چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری چۆن پێناسه ده‌كه‌ی؟
مێژووی كفری پڕه له كار و چالاكی و ڕۆشنبیری و فێستیڤاڵ، به‌تایبه‌تی چه‌ندان فێستیڤاڵی شێوه‌كاری و مه‌قامبێژیی تێدا ئه‌نجام دراوه.
گرووپی خانمانی شێوه‌كاری كفری كه‌ی دامه‌زراوه و ئامانجتان چی بوو؟
گرووپه‌كه‌مان له 21/12/2016 دامه‌زراوه و بیرۆكه‌ی مامۆستا ده‌رباز مه‌جید بوو، ئامانج لێی خزمه‌تكردنی تواناكانی ژنانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و گرووپه دابمه‌زرێت، له بواری شێوه‌كاری تایبه‌ت به ژنان هه‌ست به بۆشاییه‌ك ده‌كرا، بۆیه بڕیارمان دا ئه‌م گرووپه دابمه‌زرێنین.
هه‌موو ئه‌ندامان خه‌ڵكی كفرین یان خه‌ڵكی شوێنه‌كانی تریش ئه‌ندامن تێیدا؟
له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان ئه‌نداممان هه‌یه كه 97 كچ و ژنی شێوه‌كارن و زۆربه‌یان قۆناغی ئه‌كادیمییان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڕیوه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ر ژنێك به‌هره و توانای هه‌بێت، هه‌میشه ده‌رگه‌مان بۆی كراوه‌یه تا پێوه‌ندی به گرووپه‌وه بكات و ببێت به ئه‌ندام، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین خزمه‌ت به توانای ژنان و هونه‌ر بكه‌ین.
گرووپه‌كه تایبه‌ته به هونه‌ری شێوه‌كاری یان هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی؟
گرووپه‌كه‌مان تایبه‌ته به هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌ر چوار به‌شه‌كه وه‌ك "وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی، سیرامیك، گرافیك". هه‌روه‌ها ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی سپۆنسه‌ری كار و چالاكییه‌كانمان ده‌كات. چونكه گرووپه‌كه بێلایه‌نه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانیش هه‌ندێك جار پاڵپشتی كار و چالاكییه‌كانمان ده‌كه‌ن.
تا ئێسته چه‌ند چالاكیتان ئه‌نجام داوه؟
چه‌ندان چالاكیی جۆراوجۆرمان له بواری هونه‌ری و ڕۆشنبیری ئه‌نجام داوه، له هه‌مانكاتدا له بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا چالاكیمان هه‌بووه. جگه له‌مانه، ساڵی 2017 پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به جینۆساید و ئه‌نفالمان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق كرده‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامین له كار و چالاكی و ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵ.
دوایین چالاكیمان، ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی شێوه‌كاری بوو له 19/12/2018 بۆ ژنانی شێوه‌كار و ماوه‌ی دوو ڕۆژیش به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شێوه‌كاری بوو كه ژنانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌خۆ بگرێت، بۆیه فێستیڤاڵه‌كه‌مان ناو نا فێستیڤاڵی شێوه‌كاری خانمانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان. جگه له‌وه ئه‌و فێستیڤاڵه یه‌كه‌مین فێستیڤاڵ بوو كه چالاكی و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له خۆ بگرێت و 74 ژنه شێوه‌كاریش تێیدا به‌شدار بن.
نیازتان هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه چالاكییه‌كانتان له شوێنه‌كانی تریش ئه‌نجام بده‌ن؟
به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له كار و چالاكی له بواری هونه‌ری و ڕۆشنبیری، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین له ساڵانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر چالاكی و فێستیڤاڵ ئه‌نجام بده‌ین و ژنانی به‌شی شانۆ و موزیكیش به‌شداری پێ بكه‌ین، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین له ئاینده‌دا پڕۆژه و چالاكی گه‌وره له بواری هونه‌ری و ڕۆشنبیری ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین.