دوای گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە.. بواتینگ ناوی چووە نێو مێژووەوە

:: AM:10:32:22/01/2019 ‌

كیڤن بواتینگی هێرشبەری گانی دوای گرێبەستكردنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، ناوی چووە نێو مێژووی یانەكەوە.

دوێنێ دووشەم یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ بواتینگی تەمەن 31 ساڵ راگەیاند، ئەویش بەشێوەی خواستن تا كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ ئەگەری كڕینی لە هاوینی داهاتوو بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ساسولۆی ئیتاڵییەوە.

بەمەش بواتینگ ناوی چووە نێو مێژووەوە و بووە یەكەم یاریزانی گانی لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەدا لە خولی ئیسپانی یاری بكات.

جێی باسە بواتینگ پێشتر لە ریزی یانەكانی میلانی ئیتاڵی و لاس پاڵماسی ئیسپانی یاری كردووە، هاوینی رابردووش لە یانەی فڕانكفۆرتی ئەڵمانی پەیوەندی بە یانەی ساسولۆ كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م