لە نوێترین داهێناندا، لە وڵاتی ژاپۆن جۆرە سەلەیەك دروست كراوە كە بە هۆیەوە كڕیار دەتوانێت بە شێوەیەكی ئاسانتر و خێراتر كەلوپەلەكانی بكڕێت.
ئەو سەلە نوێیەی كە دروستیان كردووە، بە شێوەیەكە كە كڕیار بەر لەوەی كاڵاكە بخاتە ناویەوە، دەبێ كاڵاكەی لە بەردەمدا رابگرێت، ئیتر سەلەكە كۆمەڵێك زانیاریی وەك نرخ و كێش و جۆری كاڵاكە بۆ كڕیار دەخاتە ڕوو.
دواتریش، ئەو كاتەی كڕیار هەموو كەلوپەلەكانی خستە ناو سەلەكە، پێویست بە كاشێر ناكات، چونكە سەلەكە خۆی كەلوپەلەكانی بۆ دەخاتە ناو كیسەوە و رەچەتەی هەژمارەكەی پێ دەدات.
لە گرتە ڤیدیۆكەی خوارەوە بەكارهێنانی سەلەكە دەردەكەوێت:
سەرچاوە: سپوتنیك