پیكێ و شەكیرا خەریكی چین؟


گیرارد پیكێی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ دەزگیرانەكەی شەكیرای گۆرانیبێژی بەناوبانگی كۆڵۆمبی خەریكی بەسەربردنی كاتێكی خۆشن لە پشووەكانی سەری ساڵدا.

چەند وێنەیەكی پیكێ و شەكیرا لەلایەن رۆژنامەكانەوە بڵاو كرانەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و دوور لە تۆپی پێ و كار روویان لە دوورگەی پەهامای گەشتوگوزاری كردووە.

بڕیاریشە پیكێ و شەكیرا ئاهەنگی سەری ساڵی تازە لە وڵاتی كۆڵمبیا بكەن و بۆ ئەمەش پێشتر مۆڵەتیان لە لویس ئێنریكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە وەرگرتووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


PM:12:05:27/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 50524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌