ماڵپه‌رێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆیه پۆزشى له به‌شداربوون له كۆڕبه‌ندى داڤۆس هێناوه‌ته‌وه، چونكه ناوى له كۆڕه‌كان نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ری
شه‌فه‌ق نیوز، هه‌واڵێكى له‌سه‌ر به‌شدارنه‌بوونى به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له كۆڕبه‌ندى داڤۆس بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شه‌فه‌ق نیوز نووسیویه‌تى " به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، سه‌رۆك كۆمارى عێراق دواى ئه‌وه‌ى ناوى له به‌شداربوونى كۆڕه‌كان نه‌هاتووه، پۆزشى له‌سه‌ر به‌شداربوون هێناوه‌ته‌وه".
ماڵپه‌ڕه‌كه شانده‌كه‌ى عێراق بۆ كۆڕبه‌نده‌كه ته‌نیا له فوئاد حوسێنى وه‌زیرى دارایى و محه‌مه‌د حه‌كیمى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و چه‌ند دیپلۆماتكارێكى تر پێكهاتووه.
به‌ڵام لوقمان فه‌یلى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز گوتوویه‌تى " له‌به‌ر هه‌ستیارى بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌رهه‌م ساڵح به‌شدار نابێ".
كۆڕبه‌ندى ئابوورى داڤۆس ساڵانه له سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م كۆڕبه‌نده‌دا به ئاماده‌بووانى سه‌رانى وڵاتانى دنیا و به‌رپرسانى كۆمپانیا و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده ده‌بن.
ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌نده‌كه ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات و تا رۆژى هه‌یینى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.