فڕۆكه‌یه‌كى رووسى سه‌ر به كۆمپانیاى "ئایه‌رفلۆت" به 69 سه‌رنشینه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه هه‌وڵى رفاندنى دراوه، به ناچارى له شارێكى رووسیا نیشتووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش چاره‌نووسى سه‌رنشینه‌كانى دیار نییه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى " سپۆتنیك"ى رووسى، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى رووسى كه 69 سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه، له سۆرگۆت به‌ره‌و مۆسكۆ كه‌وتووه‌ته رێ به‌ڵام دواتر ئاراسته‌ى فڕینى گۆڕیوه و له فڕۆكه‌خانه‌ى خانتى مانسیسك نیشتووه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسه رووسییه‌كه، كه‌سێك له‌ناو سه‌رنشینه‌كان چه‌كدار بووه و ته‌مه‌نى 41 ساڵه به‌ناوى " بافیل. ش" ئه‌و كه‌سه داواى له تاقمى فڕۆكه‌وانى كردووه، ئاراسته‌ى فڕین به‌ره‌و ئه‌فغانستان بگۆڕن، به‌ڵام ئه‌وان به بیانووى نه‌مانى سووته‌مه‌نى رازیان كردووه، فڕۆكه‌كه له خانتى مانسیسك بنیشێته‌وه.
تا ئێسته كۆمپانیاى ئایه‌ر فلوت هیچ سه‌رنجێكى له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌داوه. هه‌رچه‌نده چه‌ند ئاژانسێكى بیانى بڵاویان كرده‌وه‌ن، هێزه‌كانى رووسیا هه‌ڵیان كوتاوه سه‌ر فڕۆكه‌كه و رفێنه‌ره‌كه‌یان گرتووه.
دواى دوو سه‌عات زیاتر به پێى ڤیدیۆیه‌ك كه له
سكاى نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزه ته‌ناهییه‌كانى رووسیا رفێنه‌رى فڕۆكه‌كه ده‌گرن.