بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ پێنج كەس بوونە قوربانی
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری شارۆكەی ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك پێنج كەس بوونە قوربانی.
ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە نێوان شاردیێ "گرەدەسێن" و شارۆكەی "ئاكرێ" پێنج كەس بوونەتە قوربانی.
زیاتر گوتی، لەنێو ئەو پێنج قوربانییەدا كەسێك گیانی لە دەستداوە و چوارەكەی تریش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ساڵی رابردوو لە سنووری شارۆكەی ئاكرێ 29 رووداوی هاتوچۆ روویداوە و لە ئەنجامدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و 28ی تر برینداربوون، رووداوەكەی ئەمرۆ دەبێتە دووەم رووداوی هاتووچۆ لە ساڵی نوێ دا.
ئاكرێ/ نەوزاد هلۆری
وشە -
سهرخێڵ هاشم