قەستەرەی دڵ چییە؟

:: PM:07:57:22/01/2019 ‌

قەستەرەی دڵ رێوشوێنێكە لە رێگەیەوە كێشە و حاڵەتە نەخۆشییەكانی پێوەست بە دڵ و لوولەكانی خوێن لە مرۆڤ و چارەسەركردنیان بەكار دێت لە رێگەی بردنە ژوورەوەی لوولەیەكی تەنك و درێژ  بەناوی قەستەرە بۆ ناو خوێنبەر یان خوێنهێنەر لە ناوچەی سك یان مل یان باسك و لەناو لوولە خوێنەكەوە بەرەو دڵ رەوانە دەكرێت. 

پزیشكان لە رێگەی قەستەرەوە دەتوانن پشكنینی خۆیان بكەن و نەخۆش لەو حاڵتە لەهۆشخۆیدایە و تەنیا چەند دەرمانێكی پێ دەدرێت یارمەتی دەدات بۆ هێوربوونەوە و چاكبوونەوەیش لە قەستەرەی دڵ كاتێكی زۆری ناوێت و مەترسی تووشبوون بە كاریگەرییە لابەلایەكان بەو هۆیەوە لاوازە.

قەستەرەی دڵ ئەوكات ئەنجام دەدرێت بۆ زانینی ئاخۆ كێشەیەكت لە دڵدا هەیە یان نا، هەروەها وەك رێوشوێنێكی راستكردنەوەی كێشەیەك لە دڵ كە پزیشك خۆی دەیزانێت و لەو رێگەوە هەڵدەستێت بە دیاریكردنی شوێنی تەسكبوونەوە و گیرانی لوولەكانی خوێن كە بووەتە هۆكاری ئازار لە ناوچەی سنگ.

هەروەها پزیشك دەتوانێت ئاستی فشاری خوێن و رێژەی ئۆكسجین لە بەشەكانی دڵ پێوانە بكات و لە ئاستی بەجێگەیاندنی فرمانی پاڵنانی خوێن یان وەرگرتنی سامپڵێك لە شانەی دڵ یان بۆ دەستنیشانكردنی بوونی شێوانی زكماكی و دۆزینەوەی كێشە لە زمانەكانی دڵ و هیتریش سوودی لێ ببینێت.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل