ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ناتوانێ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌با بكات
له‌سه‌ر ناوزڕاندنى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه بچێته ئه‌نجوومه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه و له وه‌ڵامی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌ندا گوتویه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌تان نییه.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ر ناوزڕاندنى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن كه ئیراده‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتییه بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانیمان كرد بۆ لێپێچینه‌وه له‌و قسانه‌ی كه كردبووی.
زیاتر گوتى، له نووسراوه‌كه‌دا داوامان كرد كه بێته ئه‌نجوومه‌ن و له‌سه‌ر قسه‌كانى به‌رانبه‌ر ئه‌نجوومه‌ن ڕوونكردنه‌وه بدات له قسه‌كانی په‌شیمان بێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی نه‌هاته ئه‌نجوومه‌ن و ره‌تی كردووه‌ته‌وه بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی گوتوویه‌تی نایه‌ته ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه نییه، له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێپرسینه‌وه بكات.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ڵێت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی خۆی خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی شكستخواردووه به ناوی پرۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری و كه‌چى ره‌خنه له ئه‌نجوومه‌ن ده‌گرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ى چوار ساڵى كاركردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه‌مترین به‌رپرسى ئیدارى له‌و سنووره لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم