كەم خواردنەوەی ئاو ئەو گرفتانە بۆ جەستە دروست دەكات

:: PM:09:11:22/01/2019 ‌
خواردنەوەی ئاو پێویستە و ناتوانین واز لە خواردنەوەی ئاو بهێنرێت لەبری ئەوە قاوە یان خواردنەوە گازییەكان بخۆینەوە، چونكە چەندان فەرمانی لەش هەن تەنیا بە هاوكاری ئەو ئاوی لە لەشدا هەیە كارەكانی ئەنجام دەدات.

ئەمانە هەندێكن لەو نیشانانەی كەبەهۆی كەمخواردنەوەی ئاوەوە تووشی لەش دەبێت و پێویستە بزانرێت.
یەكەم: وشكبوونی دەم: ئەم تارادەیەك نیشانەیەكی دیارە بۆ كەمخواردنەوەی ئاوی پێویست كاتێك هەست بە وشكبوونەوەی دەمت دەكەیت و ئەو خواردنەوانە دەخۆیت كە شەكریان تێدایە بۆ ماوەیەكی كاتی شێداری بە ناو دەم دەدات، بەڵام خواردنەوەی ئاو پەردەی لینجەمادە لە دەم و قوورگ چەور دەكات و بەردەوام ناو دەمت بە تەری دەمێنێتەوە لەگەڵ دەردانی لیك زیاد دەكات.

دووەم: وشكبوونەوەی پێست، پێست گەورەترین ئەندامی لەشە، بۆیە پێویستە كە پێست بە شێداری بمێنێتەوە، پێستی وشك دیارترین نیشانەیە بۆ كەمبوونەوەی ئاوی لەش كە چەندان گرفتی گەورە لەسەر پێست دروست دەكات كەمبوونەوەی ئاو دەردانی ئارەق كەم دەكاتەوە و بەمەش توانایی لەش كەم دەبێتەوە لە دەردانی چەوری و پیسی بەدرێژیی رۆژ لە ژێر پێستدا كۆ دەبێتەوە ئەگەر بتەوێت لەو گرفتانەی پێست بەدوور بیت پێویستە برێكی زیاتر ئاو بخۆیتەوە.

سێیەم: هەستكردن بە وشكی چاوەكان، نەخواردنەوەی ئاو تەنیا كار لە دەم و قورگ ناكات، بەڵكو چەندان زیان بەدوایی خۆیدا دەهێنێت. بۆ نمونە وەكو سوورانی سەر و ژانەسەر  نەبوونی ئاو دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی فرمێسكە رژێنەكان و ئەمەش هۆكارێكە بۆ وشكبوونەوەی چاوەكان و رێگریكردن لە دەردانی فرمێسك.

چوارەم: ئازاری جومگەكان، جومگەكان و بربرەی پشت %80 لە ئاو پێكدێت ئەمە پێویستیەكی گرنگە بۆ مانەوەی ئێسكەكان بە تەندروستی. داخورانی ئێسكەكان بەتایبەتی لە كاتی رۆشتن و جولانی ئێسكەكاندا هۆكارێكە بۆ داخوران بەهۆی وشكی و نەبوونی ئاو لە نێوان جومگەكاندا خواردنەوەیی برێك ئاوی پێویست شێداری لەش دڵنیات دەكاتەوە لە تەندروستی جومگەكان و توانایی جوڵەو رۆشتن باشتر دەكات.
پێنجەم: گرفتی هەرس دروست دەبێت، لینجەمادەكانی قوورگ و دەم یارمەتی بە تەری هێشتنەوەی رێرەوی هەرس دەدات. كەم بوونەوەی ئاوی لەش لینجە مادە لە گەدەدا كەم دەكاتەوە و ترشی گەدە زیان بە ناو پۆشی گەدە دەگەیەنێت بەهۆی نەبوونی لینجەمادەكانەوە. ئەمەش هۆكارێكە بۆ دروستبوونی دڵەكزێ و بەدهەرسی.



وشە - ئاوات ئازاد