شێرپه‌نجه بریتییه له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، هه‌موویان به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه بریتیین له گه‌شه‌كردنێكی ناڕێكی خانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌بێ هیچ كۆنترۆڵێك، له‌گه‌ڵ توانای بڵاوبوونه‌وه بۆ شوێنی تری له‌ش.
شێرپه‌نجه له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا روو ده‌دات، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك هه‌ن، به ته‌نیا یان پێكه‌وه ده‌كرێت ببن به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه. شتێكی ئه‌سته‌مه بیسه‌لمێنیت كه هۆی سه‌ره‌كی دروستبوونی شێرپه‌نجه له كه‌سێكدا چییه.
پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی، پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، نه‌شته‌رگه‌ری به نازووڕ بۆ "وشه"، باسى شێرپه‌نجه‌ی كۆم ده‌كات و هاووڵاتییان له‌و نه‌خۆشییه ترسناكه ئاگادر ده‌كاته‌وه و هه‌ندێك زانیارى ورد له باره‌یه‌وه ده‌دركێنێت.
پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی گوتى، كۆمیش وه‌كو هه‌موو شوێنێكی تر تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت، نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌نه، 2%ی هه‌موو شێپه‌نجه‌كانی ڕیخۆڵه گه‌وره پێكدێنێت.
هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه:
1- ڤایر‌وسی HPV له 70% - 90%ی ئه‌م نه‌خۆشانه‌دا ده‌بینرێت، كه به‌هۆی سێكسی كۆمه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه، به‌واتایه‌كی تر شێرپه‌نجه‌ی كۆم له‌و نه‌خۆشانه‌دا زیاتر ده‌بێت كه سێكسی كۆم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاردێنن.
2- دابه‌زینی به‌رگری به‌ده‌ن، وه‌ك تووشبوه‌كان به نه‌خۆشی ئایدز و ئه‌وانه‌ی گورچیله‌یان وه‌رگرتووه له كه‌سێكی تر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رمانی كپكردنی به‌رگری ده‌خۆن بۆئه‌وه‌ی گورچیله‌كه فڕێ نه‌ده‌نه‌وه.
3- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕابوردوویان هه‌یه له‌به‌كارهێنانی كۆم بۆ سێكس.
زۆربه‌ى جار پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى كۆم ده‌رده‌كه‌وێت؟
1. ئازاری كۆم و خوێن لێهاتنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر كه‌س وا ده‌زانێت كه هۆكاره‌كه‌ی مایه‌سیرییه، گوێی ناداتی و جار به‌جار مه‌ڵحه‌م به‌كاردێنێت تا به‌ته‌واوی جێگیرده‌بێت و بڵاو ده‌بێته‌وه.
2- خورانی كۆم.
3- ده‌ركه‌وتنی گرێیه‌ك له‌كۆم یان ده‌می كۆم.
4- ئه‌گه‌ر درێژه بخایه‌نێت و نه‌چێت به‌ده‌میه‌وه، كێشه‌كانی كۆم په‌كده‌خات و پیسایی یان با ڕاگیر ناكات، له‌وانه‌یه دیواری كۆم كون بكات بۆناو ڕه‌حمی نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ر ژنبێت.
5- له‌وانه‌یه بڵاوبێته‌وه بۆ دوورتر وه‌كو بۆ گرێ لیمفه‌كانی به‌رموسه‌ڵان، جگه‌ر یان دوورتر.
* له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه زۆر پێویسته ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ستی به‌م نیشنانه‌كرد سه‌ردانی پزیشك بكات، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه.
چاره‌سه‌ر:
ئه‌گه‌ر زوو ببینرێت به‌ده‌رمانی كیمیاوی و تیشك چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پزیشك ده‌ستنیشانی ته‌واوی ده‌كات، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری و لابردنی كۆم ته‌نیا ڕێگه‌یه و ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه له‌دیواری سكیه‌وه پیسایی بكات كه پێی ده‌ڵێن كۆڵوستومی، یان له‌وانه‌یه ئه‌مه چاره‌سه‌ری كۆتایی نه‌بێت و نه‌خۆشه‌كه ژیان له‌ده‌ستبدات.
شێرپه‌نجه‌ی كۆم، یه‌كێكه له‌و شێرپه‌نجانه‌ی كه زۆرێكمان نیشانه بڵاوه‌كانی نازانین و پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ین، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی مایه‌سیری یا برینی كۆمیان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ی كه هه‌یه‌تی، ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شێرپه‌نجه‌كان داده‌نرێت بۆیه به‌رده‌وام دكتۆره‌كان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه نیشانه‌كانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه بزانن و له كاتی بوونی ئه‌و نیشانانه‌دا به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
ئەم نەخۆشییە زیاتر لەو كەسانەدا ڕوو دەدات كە بەساڵاچوون، هەندێك جاریش لە گەنجدا تۆمار دەكرێت، بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان زیاتر هۆكارەكەی گۆڕانی "كڕۆمۆسۆمی بۆماوەیییە"، بۆ نموونە كە ئەم نەخۆشییە لەناو ئەندامانی یەك خێزان هەبێت بەتایبەت "برا، باوك، ئامۆزا" ئەگەری تووشبوونی شێرپەنجەی هەیە بۆ ئەندامەكانی تری هەمان خێزان، بۆیە لە حاڵەتی بوونی ئەو نەخۆشییەدا، "سەرجەم ئەندامانی خێزان پشكنین بكەن لەڕێی ئەنجامدانی (نازووری كۆلۆن) تا ڕێ بگیرێت لە دروستبوونی هەر گرێیەك كە مەترسی دروستبوونی شێرپەنجەی لێ دەكرێت".
له كۆتایدا ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بیڵێن ئه‌وه‌یه كه ڕۆژانه هیچ نه‌بێت خۆخێك بخۆین، چونكه ئه‌م خۆخه بڕێكی زۆر خانه‌كانی به‌رگری بۆ جه‌سته دابین ده‌كات و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌مان پارێزێت، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى كۆم.