كەشناسیی: بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕووی دا

:: PM:09:49:22/01/2019 ‌
كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی بوومەلەرزەی ئەمشەوی سنووری پارێزگای دهۆك دەدات و ڕای دەگەیەنێت، بوومەلەرزەكە لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستی پێ كراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، سەعات 7:25 خولەكی ئەمشەو بەدووری هەشت كیلۆمەتر لە شارۆكەی سیمێل بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر لە قووڵایی پێنج كیلۆمەتر روویداوە.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كاتی ڕوودانی بوومەلەرزەكەدا هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە، بەڵام بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی نەبووە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ناوەندی بوومەلەرزەكەی ئەمشەوی سنووری پارێزگای دهۆك ڕۆژ هەڵاتی كوردستانە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم