وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشته‌یه‌كى نوێى كاره‌باى حكوومى ڕاگه‌یاند، مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش خشته‌ى خۆیان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتى گۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم له وه‌زاره‌تى كاره‌با به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پله‌كانى گه‌رمى به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه زیاتر دانه‌به‌زێت ڕۆژانه هه‌شت بۆ ده كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتیان ده‌ده‌ین.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى گۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم له وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ڵێت، پێشبینى ناكرێت بۆ مانگى یه‌ك كاره‌با زیاتر بدرێت یان كه‌متر بێت به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
"وشه" بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر كاره‌باى مۆلیده ناحكوومیه‌كان پێوه‌ندى به ئه‌نجوومه‌نى مۆلیده ناحكوومیه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى كرد، ڕایان گه‌یاند پێدانى كاره‌باى مۆلیده له نێوان 6 بۆ 8 سه‌عات ده‌بێت له 24 سه‌عات دا .
له‌باره‌ى پێدانى بڕى پاره بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕى 6 بۆ 8 هه‌زار دینار وه‌ر ده‌گیرێت له هاووڵاتیان بۆیه پێشبینى ناكرێت نرخه‌كه‌ى زیاد بێت.
هه‌رێمى كوردستان پێویستى به پێنج هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى له‌كار كه‌وتنى چه‌ند وێستگه‌یه‌كى كاره‌با ئێستا ته‌نها ده‌توانێت بڕى دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بێنێت.