دەرهێنەری فیملی بێكەس فیلمێكی نوێی لەهۆڵیوود بەرهەمهێناوە، كە ژمارەیەك ئەكتەری دیاری دنیاى تێیدا بەشدارن، تهنها تلهیلهرى فلیمهكهى له یووتیووب 139,108 بینهرى ههبووه.
كارزان قادر، دەرهێنەرێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی سویدە، فیلمی "Trading Paint"ی لەهۆڵیود بەرهەمهێناوە، بڕیارە لە 22ى شوبات نمایش بكرێت و ژمارەیەك ئەكتەری ناودار تێیدا ڕۆڵدەبینن، كە دیارترینیان "جۆن تراڤۆڵتایە".
جۆری فیلمەكە لە ئەكشن و سەركێشییە، كە لە ئەمریكا و ئیسپانیا كاری دەرهێنانی بۆ كراوە، چیرۆكی فیلمەكە باس لە شۆفێرێكی پێشبركێی ئۆتۆمبێل دەكات، كە هەوڵدەدات بەسەر كێشەكانی نێوان كارەكەی و خێزانەكەیدا زاڵ ببێت، ئەو دەیەوێ هاوسەنگیەك بدۆزێتەوە لە نێوان ئەو كێشانەی كە لەگەڵ هاوپیشەكەی و لە هەمان كاتدا لەگەڵ هاوسەرەكەی درووست دەبێت.
كارزان قادر لەساڵی 1990 كاتێك تەمەنی نۆ ساڵ بوو، ماوهكى زۆره لەوڵاتی سوید نیشتەجێیه لهگهڵ خانهوادهكهى، ساڵی 2007 دا خۆی لە پەیمانگای هونەری (SADA) ناونوسكرد بۆ خوێندنی دەرهێنان، كارزان كورتە فیلمی "بێكەس"ی دەرهێناوه و خەڵاتی ئۆسكاری خوێندكاری بردووهتهوه، كە دواتر لەژێر هەمان ناودا كردی بە فیلمی درێژ.